ڤید بێكام بەم دواییە لە پاش كۆتایی پێهاتنی گرێبەستە كاتیەكەی لەگەل یانەی ئەی سی میلانی ئیتالیا ئێستا گەراوەتەوە یانەكەی “گالاكسی” ئەمریكا بەلام ئەو دەیەوێت جارێكی تر بگەرێتەوە خولی ئەوروپا بۆئەوەی خۆی بسەلمێنینَت بۆ راهێنەری هەلبژاردەكەی “فابیۆ كاپێلۆ” كە دەتوانێت لەگەل هەلبژاردەكەی بەشداری لە مۆندیالدا بكات.رۆژنامەی Daily Mail بلاویكردەوە كە ئێستا جارێكی تر راهێنەری پێشووی یانەی میلانی ئیتالیا و ئێستای یانەی چێلسی ئینگلتەرا ” كارلۆ ئانجلۆتی” دەیەوێت جارێكی تر بێكام بێنتەوە ریزی یانەیكەی ئەمجارەیان چێلسی بەلام وا چاوەروان دەكرێت كە پێویستە یانەی لەندەنی بۆ بەدەست هێنانی تواناكانی ئەم یاریزانە ركابەری لەگەل هەردوو یانەی تاتنهام و میلانی ئیتالیا بكات چونكە ئەو دوو یانەیەش زۆر داوای ئەو یاریزانەیان كردووە.لەلایەكی ترەوە ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە كردووە كە راهێنەری یانەی تاتنهام “هاری رێدنەپ” زۆر سەرسامە بە ئاستی یاریزانی ناوبراو هەمیشە حەزی كردووە كە بتوانێت ئەم یاریزانە لە ریزی یانەكەیدا ببنێت.









